نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرد

مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەربارەی ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە برەودان بە کەرتی تایبەت و پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سیستەمی باجدانانی کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار و پێداچوونەوەی یاساکانی پەیوەندیدار بە کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت دەکەن کرا، کە بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی تایبەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتووە.

دارا رەشید وەزیری پلاندانان و سەرپەرشتیاریی لیژنەکە، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو کە تێیدا دەستنیشانی دەرفەت و ئاستەنگەکان کرابوو بە ئاراستەی هاندانی خەڵک بۆ کارکردن لە کەرتی تایبەت. لەم ڕووەوە ڕێگەچارە و ستراتیج و پلانی جێبەجێکردن خرانەڕوو، ھەر لەو چوارچێوەیەشدا پەیرەوی تایبەت بە پڕۆژەی هاوبەشیکردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت ( Public -Private partnership PPP) خرایەڕوو کە ماوەیەکە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کاریان لە سەر کردووە و بڕیارە بەمزووانە بخرێتە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەسەند کردنی.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوە و پێداچوونەوەی سیستەمی باج کرا کە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازییکردن لە داهاتەکان و ڕێکخستنەوەیان کە هاوشانە لەگەڵ چاکسازیکردن لە خەرجییەکان و بواری کارگێڕی.

لەم ڕووەوە ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئەو لیژنەیەی بۆ ئەم مەبەستە پێکهاتووە، ڕاپۆرتی لیژنەکەی سەبارەت بە باجەکان خستەڕوو کە تێیدا ئاماژەی بە ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم گەشەکردنی سیستەمی باج کرد بە تایبەتی لە بواری پڕۆژە گەورەکانی وەک وزە و تۆڕەکانی پەیوەندیی و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.

دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا پڕۆژەکە بە سەرنج و تێبینی زیاتر، دەوڵەمەند بکرێت بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی باج بە جۆرێک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت و ببێتە سەرچاوەیەکی دیاری داهات. ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات وڕێکخستنەوەی داھاتە نانەوتییەکان، هەروەها چاوخشاندنەوە بە لێخۆشبوونی باج لە چوارچێوەی یاسادا و جێبەجێکردنی میکانیزمی نوێی ئەژمارکردنی باج و ڕێکخستنەوەی کاری ژمێریاریی یاسایی، بۆ رێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج دان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *