نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماڵی مام جەلال کۆنتڕۆڵکرا درگاکەی داخرا

ماڵی مام جەلال کۆنتڕۆڵکرا درگاکەی داخرا

وردەکاری لە کۆمێنتە

سەرتیپ جەوهەر، نووسەر و رۆژنامەنووس لە فەیسبووکى خۆى نووسیویەتى، تەحریری شام دەرگای ماڵی مام جەلالیان لەدیمەشق داخست.

‏‎سەرتیپ جەوهەر دەشڵێت، شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار بەناوی ئەمنی عاممەی گروپی تەحریر شام، کلیلی ماڵەکەی مام جەلالیان لە دیمەشق بردووە و دەرگاکەیان داخستووە.

‏‎بەگوێرەى نووسراوەکەى ئەو رۆژنامەنووسە کە لە فەیسبوکى خۆى بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق ئاگادارکراوەتەوە و دەستیانکردووە بە پەیوەندی و ناڕەزاییان گەیاندووە.

لەبارەى مێژووى خانووەتە نووسیویەتى، مام جەلال لەناوەڕاستی حەفتاكانی رابردوو بۆماوەیەك لەدیمەشق نیشتەجێبووە، بەقسەی مام جەلال خۆی ئەم شوقەیە كە دەكەوێتە گەڕەكی مەزرەعە لەناوەڕاستی دیمەشق لە ساڵی 1974 کڕیوە و تائێستا ماوە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *