نوێترین هەواڵ
سەرەتا / تەندروستی / وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ژان نۆئێل بارۆت، دەگاتە دیمەشق، دواتر هاوتا ئەڵمانییەکەی، ئانالینا باربۆک، ده‌گاته‌ پایته‌ختى سووریا.

ئەم سەردانانە لە کاتێکدایە کە دیمەشق و ئیدارە نوێیەکەی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شه‌رع، نزیکەی چوار هەفتە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا، کرانەوەیەکی دیپلۆماسی گەورە به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

بیربۆک بەنیازە بە فڕۆکەیەک بەرەو دیمەشق بڕوات کە بەیانی ئه‌مڕۆ (هەینی 3ى 1ى 2025) لە قوبرسەوە هەڵدەستێت.


بەرلەوەی بەرەو دیمەشق بچێ، باربۆک مەرجی بۆ فەرمانڕەوا نوێیەکان لە سووریا دانا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا دەست پێبکەنەوە و گوتی: “ئەگەری ئەوە هەیە سەرەتایەکی سیاسی نوێ لە نێوان ئەوروپا و سووریادا ڕووبدات، هه‌روه‌ها لە نێوان ئەڵمانیا و سووریادا”.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *