نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان /
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەوە كۆ دەبێتەوە


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی مووچەوە كۆ دەبێتەوە

فەرمانگەی مێدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی 12ی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەكات.

لە پێشەكیی كارنامەدا، دواپێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتەكانی هاوپێچی یاساكە بۆ ساڵی دارایی 2025 و ڕووداو و پێشهاتەكانی ئەم دواییەی وڵاتی سووریا گفتوگۆ دەكرێن.

لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەدا، پێشنیازی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ هاوتاكردنی ناونیشانە وەزیفییەكان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا ڕاپۆرتی وزیری هەرێم بۆ كاروبارەی پێكهاتەكان سەبارەت بە كاروباری وەزارەتەكەی دەخرێتە ڕوو.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *