نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆ بووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوللەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *