
“کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە”
لەبارەی دۆخی ئێستای سووریاوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: “گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.”
ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی 12ی 2024، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوی كردەوە و ڕایگەیاند: “گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی ڕژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.”
ئاماژەی بەوەش داوە، كە “ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەموو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.”