نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، 9 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری پەروەردەی هەولێر دەکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، 9 باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری پەروەردەی هەولێر دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 11/26 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نۆ باڵەخانەی نوێی باخچە و قوتابخانەی حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر کردەوە کە یەکێکیان ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی بوو کە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت سەردانی کرد. سەرۆکی حکومەت دوای کردنەوەی ئامادەیی ئەحمەد ڕێکانی و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، لە گوتەیەکدا ئاماژەی کرد بەوەی لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و خوێندن و دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی چەندین قوتابخانەی تر ، ئەم قوتابخانەیە دەکەینەوە وەک نموونەیەک بۆ کردنەوەی باڵەخانەی چەندین باخچە و قوتابخانەی نوێ کە لە سەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەندێکیشیان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دروستکراون. سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد کە لە کاتە ناخۆش و سەختەکاندا، نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت و ئەرکی خۆیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردووە و نەیانهێشتووە قوتابیان لە خوێندن بێبەش بن. سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە کە “دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ، ئومێدەوارین بتوانین لە زووترین کاتدا، حکومەتێکی نوێی بەهێز و خزمەتگوزار پێکبهێنین تاکوو درێژە بە خزمەتگوزارییەکان و بەرنامەکانمان لە کەرتی پەرەوەردە بدەین”.
چوار هەزار و پێنجسەد قوتابی لە ژینگەی نوێی ئەو باڵەخانە نوێیانە ئەمڕۆ کرانەوە سوودمەند دەبن کە بەم شێوەیەی خوارەوەن:
یەکەم : 3 باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای بنەسڵاوە- گەڕەکی ڕۆشنبیری- گەڕەکی زاگرۆس.
دووەم: 3 باڵەخانەی نوێ : قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە شاری پێشەنگ (هەولێر) و قوتابخانەیەکی 12 پۆلی لە شاری ئازادی نوێ (هەولێر) و باخچەیەکی منداڵان لە شاری ئەتلەنتیک (هەولێر) لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان .
سێیەم : 2 دوو باڵەخانەی نوێی قوتابخانەی 18 پۆلی لە قەزای بەحرکە و هیوا ستی ( هەولێر). چوارەم: 1 باڵەخانەی نوێی 9 پۆلی لە گوندی دوزتەپە لە ناحیەی شەمامک.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *