نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زۆربەی هەڵسووڕاوانی گۆڕان لە بادینان پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد

زۆربەی هەڵسووڕاوانی گۆڕان لە بادینان پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كرد

هەروەك لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، ئەو هەڵسووڕاوانە باسیان لەوە كرد كە هەرچەندە نزیكەی 15 ساڵە لە ڕیزەكانی گۆڕان كار دەكەن، بەڵام دواجار بڕیاریان داوە لە نێو پارتی دیموكراتی كوردستاندا خەباتی خۆیان بكەن، بۆیە خۆیان داوایان لە مەكتەبی ڕێكخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆك كردووە کە دەرگا بە ڕوویاندا بكەنەوە، تاوەكوو لە چوارچێوەی پارتیدا درێژە بە خەباتی سیاسیی خۆیان بدەن.
هاوكات ئەو كادیرە تازانەی پارتی، داوایان لە خەڵکی بە گشتی و ئەو كەسانە كرد كە لە نێو حزبەكانی دیكەشن، ”بە دوای درووشم نەكەون و لەنێو پارتیدا خەباتی خۆتان بكەن. چونكە تەنها پارتی لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان خەبات دەکات و خەمخۆری دەڤەری بادینانە، حزبەكانی دیكە هیچ پلانێكیان بۆ بادینان نییە!“

وێنەی پرێس كۆنفرانسی بەشێك لەو هەڵسووڕاوانە:

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *