نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسولی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی ئیتاڵیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە.

باڵیۆزی ئیتاڵیا خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان دەربارەی دوا ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە سەر بنەمایەکی دادپەروەرانە و بێگەرد و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و دوور لە دەستوەردان و پێشێلکاری کردەوە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *