نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/7/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پیتەر شتێپانیک باڵوێزی کۆماری چیک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵوێزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی چیک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *