
ئەمڕۆ چوارشەممە 29/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو، باڵوێزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە سینچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا کرايهوه.
باڵوێزی کۆریای باشوور، ستایشی دیدگهی سەرۆکی حکوومەتی کرد لە کارکردن بە ئاراستەی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها باڵوێزی کۆریا ئاماژەی بە پەیوەنديی دۆستانەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد، کە بیست ساڵ لەمەوبەر تیپی سەربازيی (زەیتوون)ی کۆریا هاتنە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوولا دەستی پێ کرد و چەندین پرۆژەی گرنگییان لە کوردستان ئەنجام دا، بەتایبەتی لە ڕێگەی ئاژانسی هاریکاريی نێودەوڵەتیی کۆریا/کۆیکا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و بەشداريی کۆریای باشوور لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی هەرێم دەربڕی و جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
