
داوای خۆپێشاندان و سەرزەنشتکردنی بەرپرسە کەمتەرخەمەکان دەکات، لە کۆمێنتە
دەقی نوسینەکەی
ڕێگای سەرەکی ناوچەی (شوان)
ئەم ڕێگایە لە شاری چەمچەماڵ دەست پێدەکات تا ناحیەی شوان، زیاتر لە ١١٠ گوندی ھۆزی شوانی لەسەرە، ھەروەھا ڕێگایەکی ستراتیجی گرنگیشە بۆ سنورەکە، لەبەرئەوەی لە ناحیەی شوان ڕێگای شارەکانی ھەولێر و کەرکوک و چەمچەماڵ و تەقتەق-کۆیە دەبەستێت بە یەکەوە، ئەم ڕێگایە درێژێکەی ٤٠ کیلۆمەترە، بەڵام تەنھا ١٠ کیلۆمەتری لە سنوری چەمچەماڵەوە نۆژەن کراوەتەوە و ٣٠ کیلۆمەتری تەواو بێکەڵک بووە وەکو ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە، ئەم ڕێگایە لە سنوری ئیداری پارێزگای کەرکوکدایە و ئەرکی حکومەتی عێراقە نۆژەنی بکاتەوە.
ئایە بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لە کەرکوک و حکومەتی عێراق ئەم پێویستیە زەرورەتەی ژیان و گوزەرانی ڕۆژانەی گوندنشینان و ناوچەیەکی وا فراوانیان بینیوە و ھیچ کاریانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی؟
ئەگەر نا پێویستە خەڵکی ئەو گوندانە لەگەڵ داواکاری نۆژەنکردنەوەی ئەو ڕێگا سەرەکیە و ھەر خزمەتگوزاریەکی تردا وێنە و ناوی ئەو بەرپرس و نوێنەرانەی کورد بەبێ جیاوازی لە گردبونەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بخەنە ڕوو و سەرزەنشتێکی وایان بکەن کە لەلایەن حکومەتی عێراق و حزبەکانی خۆیشیانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و لای خەڵکیش بناسرێن کە چەند بێ کەڵکن.