
10% تورکمان لە سلێمانییە، وردەکاری لە کۆمێنتە
سهرۆكردەیەکی تورکمان، پێشوازی لە بڕیاری گەڕاندنەوەی كورسیی پێكهاتەكان دەكات، بەڵام دابەشكردنی كورسییەكان بەسەر پارێزگاكاندا بە ناڕەوا و سیاسی لە قەڵەم دەدات.
ئازاد كورهچی، سهرکردەی تورکمان راگەیاند: “گەڕاندنەوەی 5 كورسیی كۆتای پێكهاتەكان لەم ڕووەوە باشه كه هەموان تێبگەن پێكهاتەكان مافی نوێنەرایەتیی خۆیان هەیە و ناكرێت بە بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی مافەكانیان پێشێل بكرێت، بهڵام دابەشكارییەكە ههڵهیه، دابهشكارییەكی سیاسیه و رهتی دهكهینهوه.
ڕوونیشی كردەوە: ”له سلێمانی 2 كورسی دانراوه بۆ توركمان و كریستیان، لە هەولێریش دوو كورسی، واتە بۆ پێكهاتەی توركمان دوو كورسی دانراوە، یەك لە هەولێر و یەكێكیش لە سلێمانی، بەڵام 90%ی توركمانەكان لە هەولێر نیشتەجێن و كەمتر لە 10%ی لە سنووری سلێمانی و بە دیاریكراویش لە شاری كفرین، كەواتە چۆن دەكرێت ئەم دوو كورسییەمان پەنجا بە پەنجا دابەش بكرێت؟ رەنگە ژمارەی توركمانەكان لە سنووری سلێمانی تاك تاك بن.
گوتیشی: ”تەنانەت لەنێوان توركمان و كریستیانیش ژمارەكان وەك یەك نین، بۆیە دەبوایە ئەم بڕیارە بە هەڕەمەكی نەدرێت، بەڵكوو دەبوایە ئاماری پێكهاتەكان هەبێت، چونكە دوور نییە ئەم دابەشكارییە بۆ دروستكردنی فیتنە بێت لەنێوان پێكهاتەكان.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە