مه‌سرور بارزانی، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر كرد و سه‌ره‌خۆشیی له حكوومه‌ت و گه‌ل و ڕێبه‌رایه‌تیی ئێران كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21/5/2024، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له هه‌ولێر كرد و به‌شداریی پرسه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوه‌ڵانی كرد.
دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌كه، مه‌سرور بارزانی به مێدیاكانی ڕاگه‌یاند: زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه، ئێمه چاوه‌ڕێ بووین دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر پێشوازی له سه‌رۆك كۆماری ئێران بكه‌ین له هه‌ولێر، له‌و سه‌ردانه‌ی به نیاز بوو بۆ عێراقی بكا، به‌ڵام به داخه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی به‌ڕێزان سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌موو هاوه‌ڵانیان، دڵگران و نیگه‌ران بووین، هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می و پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان له ڕیگه‌ی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی و حكوومه‌ت و گه‌لی ئێران بكه‌ین، هیوادارین ئه‌مه دواناخۆشیی گه‌لی ئێران بێ، هیوادارین ئه‌م رووداوانه ببنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان له یه‌كتر نزیك ببن و هه‌موومان بتوانین په‌یوه‌ندیی باشتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر دروست بكه‌ین.