نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاودێرێکى سیاسى: سۆران عومەر بەردەوامە لە جاشایەتییەکەى بۆ نەیارانى کورد

چاودێرێکى سیاسى: سۆران عومەر بەردەوامە لە جاشایەتییەکەى بۆ نەیارانى کورد


سامان فارس، چاودێری سیاسی راگەیاند: هەرچەندە سۆران عومەر بانگەشەی ئەوە دەكات كە گوایە كەسێكی ئیسلامییە، بەڵام وادیارە قسەكانی مەلا كرێكار راستە كە بە (سۆران سامری) ناوی برد، چونكە ئەو كەسێكی راستگۆ نییە و بەم ڕەمەزانە بە ئاشكرا درۆ بۆ بەغدا دەكات.

دەڵێ:سۆران عومەر بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە لیستی مووچەی هەرێمی كوردستان كەموكوڕی تێدایە، بەڵام ”ئەو لە هەر كەسێك باشتر دەزانێت كە ئەگەر لیستەكە بچووكترین تێبینی لەسەر بوایە، بەغدا و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كە بە دڵی میلیشیاكان و ئێران و جاشەكان هەڵدەسووڕێت، دینارێكی بۆ كوردستان نەدەنارد.

سۆران عومەر و هاوشێوەكانی جاشایەتیی بۆ نەیارانی كوردستان دەكەن و واز لەو جاشایەتییە ناهێنن! ئەو دەڵێ ئێمە لەبەردەم حكوومەتی عێراق ئیحراج بووین! چونكە جاشە و لە خەمی ئەوەیە لەبەردەم حكوومەتی عێراق ئیحراج نەبێت، بەڵام شانازی بە جاشایەتیی خۆیەوە دەكات و بەو جاشایەتییەوە هەست بە ئیحراجی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان ناكات!“

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *