نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بانکەکانی بەغداد و ئوردنی کوەیتی سەرسامن بە سیستمی بانکیی کوردستان

بانکەکانی بەغداد و ئوردنی کوەیتی سەرسامن بە سیستمی بانکیی کوردستان

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی بانکەکانی بەغداد و ئوردنی کوەیتی دەرفەتەکانی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەشیان گفتۆگۆ کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە عەبدولکەریم ئەلکەباریتی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئوردن و ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد بەشداربوو، گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کران، بەئامانجی پێشخستنی سیستمی بانکی و پەرەپێدانی ئابووروی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران، تیشکی خستەسەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سیستمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پارەدانی ئەلیکترۆنی. هاوکات باسی لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی هەژماری من کرد و ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە چەند دەستپێشخەرییەکی پەیوەندیدار بە پێشخستنی سیستەمی بانکی لە پەیوەندی دایە.
شاندەکە سەرسامیی خۆیان بەرامبەر ئاستی بەرەوپێشچوونی پڕۆژەی #هەژماری_من و دیدگەی سەرۆكوەزیران لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی سیستەمی بانکی نیشان دا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازیی بانکی دا.

بانکەکانی بەغداد و ئوردنی کوەیتی لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن و لە چەند وڵاتێکی عەرەبی لقیان هەیە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *