نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی و گەورە ڕاوێژکارێكی سەرۆکی ئەمەریکا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی و گەورە ڕاوێژکارێكی سەرۆکی ئەمەریکا جەختییان لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرده‌وه‌

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی، لەگەڵ ئامۆس هۆکستین گەورە‌ ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى وزه‌ و وه‌به‌رهێنان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا، بەتایبەتی لە بواری وزە و وەبەرهێناندا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، جەخت لە گرنگیی پێشخستنیی کەرتی نەوت و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *