نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی قەتەر لە عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 26ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سوڵتان موبارەک ئەلکوبەیسی باڵیۆزی قەتەر لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز حوسێن بن عەلی ئەلفەزالە کونسوڵی گشتیی قەتەر لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق سڵاو و پرسە سەرەخۆشیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی ئەمیری قەتەر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆکوەزیرانی قەتەری بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مستەفا بارزانی)ـی خوشکی سەرۆک بارزانی.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *