نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بەردی بناخەی ڕێگە و پردی تووەقوت لە پارێزگەی هەڵەبجە دادەنێت

مەسرور بارزانی بەردی بناخەی ڕێگە و پردی تووەقوت لە پارێزگەی هەڵەبجە دادەنێت

نووسینگەی راگەیاندنی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-02-2024، سەرۆکوەزیران سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە؛ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 01:00ـی دواینیوەڕۆ بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە – تووەقوت – قلیجە و پردی تووەقوت دادەنێت.

پردی تووەقوت، کە ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناخەی بۆ دادەنێت؛ پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە؛ لە ساڵی 2008ـەوە نەخشە و دیزاینی بۆ کراوە و، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە.

درێژایی پردی تووەقوت کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێکەوە دەبەستێتەوە؛ نزیکەی 350 مەتر دەبێت و بە گوژمەی زیاتر لە 31 ملیار دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپەلە

پەروەردەی هەولێر 13 ڕێنمایی نوێی بۆ خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەردەوامیی پڕۆسەی خوێندن بڵاوکردەوە

گرنگترین خاڵەکانی ناو ڕێنماییەکان: 1- قوتابخانە حکوومییەکان پێویستە سوود لە هەردوو پۆرتال و پلاتفۆرمی (ئی-وانە) …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *