
كه‌رخی نه‌جمه‌دین ئاڵتی بەرماغ، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان ڕاى گەیاند “ئه‌و هه‌وڵه‌ی له دژی توركمان ده‌درێت، پاشه‌كشه‌ی دیموكراتییه‌ته، ئه‌و كوردستانەی له‌سه‌ر بنەمای فره‌یی پێكهاته‌كان كار دەكات، ئێستا ده‌یانه‌وێت به لێدان له كورسیی توركمان له‌و فرەییە بده‌ن.
گوتیشی:ئێمه پێشووتر داوامان كردبوو، ئه‌و كورسییانه‌ی توركمان زیاد بكرێن، نه‌ك كه‌م بكرێنه‌وه، كه ئێستا لەلایەن هەندێ هێزەوە هه‌وڵی بۆ ده‌درێت. بۆیە هیوادارم دادگای فیدراڵی وه‌ك دادگا ره‌فتار بكات، نه‌ك وه‌ك لایه‌نی سیاسی و شتێك نه‌كات ده‌رگای نیگه‌رانیی پێكهاته‌كان بكاته‌وه.
گوتی: ده‌پرسین، توركمان ئه‌و به‌شه‌ی له‌ناو هه‌رێمی كوردستانه، زۆربه‌ی زۆری له هه‌ولێر ده‌ژین، له یه‌كێتی ده‌پرسین، دوو كورسییان داوا كردووه بۆ سلێمانی، ئه‌م هه‌ڵه‌یه چییه ده‌یكه‌ن؟ چونكه نه مه‌سیحی له سلێمانی ئه‌وه‌نده زۆرن كه دوو كورسییان هه‌بێت، نه توركمانیش. ئاخر مەعقوولە ژماره‌ی ده‌نگده‌ری توركمان له هه‌ولێر هێندەی ده‌نگده‌ری توركمانی كفری بێت؟ له كاتێكدا سه‌د قات ده‌نگده‌ری توركمان له هه‌ولێر زیاتره له كفری؟ .
ده‌شڵێت: دوای ده‌رئه‌نجامی بڕیاری سبه‌ی دادگای فیدراڵی، حزبه توركمانییه‌كان و كریستیانەكان كۆ ده‌بینه‌وه و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه رەت ده‌كه‌ینه‌وه، ئەگەر بڕیاری دادگا له دژی به‌رژه‌وه‌ندیی پێكهاته‌كان بێت، هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان لەبەردەممان كراوه‌ن، كە چۆن به‌رپه‌رچی ئه‌و بڕیاره بده‌ینه‌وه و له كۆبوونهوەكە گفتوگۆی لەسەر دەكەین.