نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران ئاگادار دەکرێنەوە ئەم قەرەبووە دەیان گرێتەوە

کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران ئاگادار دەکرێنەوە ئەم قەرەبووە دەیان گرێتەوە

وردەکاری لە کۆمێنتە

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، داوا لە کەسوکاری شەهیدان دەکات بەڵگە و دۆکیومێنتەکانیان بگەیەننە دەستیان، چونکە بڕیاری دادگا بۆ سزادان و سەپاندنی قەرەبوو بەسەر ئەو کۆمپانیایانەی چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی سەددام حوسێن فرۆشتووە، لە پلەی کۆتاییدایە.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕاگەیاند: “وەک کۆمەڵەی قوربانیان لە ڕێگای دەستەیەکی پارێزەری نێودەوڵەتییەوە، سکاڵامان لەسەر ئەو کۆمپانیا و کەسایەتیانە تۆمار کردووە کە 12 کۆمپانیا و کەسایەتین و چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی بەعس فرۆشتووە، 4717 هاووڵاتیش لە کەسوکاری شەهیدان و برینداران سکاڵایان تۆمار کردووە”.

عەبدولقادر گوتیشی: “ڕێکارەکانی دادگا و دادبینی گەیشتووەتە ئەو بڕیارەی دەبێت بۆ 12ی مانگی 3ی ئەمساڵ هەموو بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان لەسەر شەهیدان و بریندارەکان تەواو بکرێن، دادگا داوای کردووە لە ڕێگای دەستەی پارێزەرەکانمانەوە کەسوکاری شەهیدان و بەرکەوتووان ئاگادار بکەینەوە ئەو بەڵگانەی هەیانە لەسەر شەهیدەکانیان و بەرکەوتنی خۆیان، بیگەیەننە بارەگای کۆمەڵەمان، تاکو بۆ قەرەبوو مافیان نەفەوتێت، کە پاش ئەو بەروارە قەرەبوو نەکرایەوە، بەرپرسیارەتی هەڵناگرین”.

‌دەشڵێ: “1560 کەسوکاری شەهیدان قەسام شەرعییەکانیان کێشەیان نییە، 670 قەسام شەرعییان لە سلێمانی دەرهێندراون، کە لە کاتی کۆڕەوەکە بەڵگەکانیان نەماون، بۆیە لە ڕێگای تیمی پارێزەرەکانمانەوە سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین، هەروەها 215 وارسیش قەسام شەرعییان نەهێناوە”.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: “دوو تیمی پارێزەرمان هەیە کە تیمێکی نێودەوڵەتی و تیمێکی ناوخۆیین، 12 کەسایەتی و کۆمپانیا، بە تەواوەتی هەموو بەڵگەکان بەسەریاندا ساخ بوونەتەوە، کە چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی سەددام حوسێن فرۆشتووە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *