
بەبڕیاری دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێر و لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ تۆمەتبار دەسگیركران و دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا
.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی 10-01-2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار و دهستبهسهرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگەی لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسیگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، تۆمەتباران بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن لەكاتی دەسگیركرنیشیاندا دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیرا
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی هەریەکە لەتۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبووی ساڵی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبووی ساڵی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبووی ساڵی 2002 راگیراون، بڕیاروایە دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو بکرێنەوە