نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکەکانی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی فەرەنسا، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

بابەتێکی سەرەکی کۆبوونەوە، کە یان برێم کونسوڵی گشتیى فەرەنسا لە هەرێم ئامادەی بوو، تایبەت بوو بە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پابەندبوونی عێراق بە سیستەمی دیموکراسیی و فیدراڵیی و ڕێزگرتن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *