
كاوه عه‌لی كه‌ریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە پشكی یەكگرتووی ئیسلامیە، ڕایگەیاندووە”هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی دوو مه‌رزه بە ناوەكانی (پشته و تەوێڵە) داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌وه بۆ سلێمانی، چونكه 5 ساڵه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگی هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانی ده‌رچووه، به‌ڵام نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر پێی خۆی، بۆیه پاره‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و داهاتی مه‌رزی پشته‌ش بۆ گه‌رمیان دەگەڕێتەوە، چونكه به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌ی گه‌رمیان گومرگی هه‌یه، بەڵام هه‌ڵه‌بجه نیه‌تی.
ئەوەشی ڕوون كردەوە: ”ئه‌و داهاته‌ی له هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، به‌ته‌حه‌داوه دەیڵێم هیچی ناگەڕێتەوە بۆ هه‌ڵه‌بجه و نازانین چه‌نده؟ نه‌ختینه‌كه‌شی بۆ بانكه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ناگەڕێتەوە، هه‌ڵه‌بجه هیچ پارەیەكی نەختینەی خۆی نییه. لە كاتێكدا لە ماوەی 10 ساڵدا كه فه‌رمانی به‌پارێزگابوونی هه‌یه، به‌قه‌د ئیدارەیەكی سەربەخۆ كە ساڵێكه بوونه‌ته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر پێی خۆی، هه‌ڵه‌بجه پشتگوێ خراوه.