نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مادانەی هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێکدەکەون ئاشکرا بوو

مادانەی هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێکدەکەون ئاشکرا بوو

 د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: “سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا گرنگە، بەتایبەت بۆ پرسی مووچە و هەمواركردنی یاسای بودجە.”

نەرمین مەعرووف، گوتیشی: “پێویستە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەسەر دەقی ئەو هەموارە رێک بکەون، کە پێویستە لە مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا بکرێت، پێش ئەوەی رەشنووسی هەموارەکە بێتە پەرلەمانی عێراق.”

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە: “ئەوەی ئێمە داوای دەکەین، لە هەمواری یاسای بودجەدا ئەوەیە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ناکۆکییەکان جیا بکرێتەوە و مانگانە مووچە بدرێت.”

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *