نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “حكوومه‌تی فیدڕالی به‌رپرسیاره‌ له‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”

“حكوومه‌تی فیدڕالی به‌رپرسیاره‌ له‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان”

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “‏‎لەگەڵ توندبوونی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دروستبوونی شەڕ و ناسەقامگیری لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەداخەوە ماوەیەكە نەیارانی نیشتمان و هەرێمی کوردستان، بەشێوازی جۆراوجۆری سیاسی و دارایی و تاڕادەی گەیشتن بە هێرشی راستەوخۆ بە درۆن بۆ سەر فرۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر و بنكەی هێزی پێشمەرگەی كورستان دەکەنە ئامانج”.

راشیگه‌یاند “‏‎لە كاتێكدا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەركۆنەی ئەو هێرشە دڕندانەیانە و فشارە سیاسییانە دەكات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هاوكات تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش دەخاتە ئەستۆی حكوومەتی ئیتحادی بۆ رێگرتن لەم هێرشانە و كۆنترۆڵکردنی”.

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داواشی له‌ حکوومەتی عێراق كرد ئەو ميليشيا چەكداركراوانە بە چەکی سوپای عێراق لە گۆڕەپانی سەربازیی عێراق دوور بخاتەوە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند “داواکارین کە حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوەی جددی بکات لەم رووداوانە، هەروەها داوا دەکەین لە هێزەکانی هاوپەیمانان یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ خۆپاراستنی لەم هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی مەدەنیی هەولێر”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر، یادی رۆژی ئاڵای بەرز راگرت

مەسرور بارزانی: لەژێر سایەی ئاڵای كوردستان، دەست لەناو دەست بەرەو كوردستانێكی ئاوەدان و ئارام و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *