نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. پارتی تێبینیمان لەسەر هەڵبژاردن هەبووە و دڵنیانین لە قەبارەی هەندێک لایەن

بەپەلە.. پارتی تێبینیمان لەسەر هەڵبژاردن هەبووە و دڵنیانین لە قەبارەی هەندێک لایەن

هاوڵاتیانی به‌ڕێز

له ‌ڕوانگه‌ی بڕوابوونمان به‌ دیموكراسی و پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له‌ پرۆسه‌ی حوكمڕانی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و, جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ سیاسییه‌كان و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدرالی، به‌ تایبه‌ت ئه‌و بابه‌تانه‌ی هۆكارن بۆ سه‌قامگیری و ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كان، وه‌كو ڕێككه‌وتنی شنگال و ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی شاری كه‌ركووك.

سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی تێبینیمان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه‌, به‌ڵام به‌شداریمان كرد له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و, ڕاشكاوانه‌ ڕایده‌گه‌یەنین، كه‌ تێبێنیمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ هه‌بوو، ج له‌ پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ و چ له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌دا, به‌ تایبه‌ت ئاسته‌نگی زۆر بۆ پارتیمان دروستكرا, هه‌ر له‌ گوشارە ئه‌منی و سیاسییه‌كانه‌وه‌ تاكو به‌كارهێنانی لایه‌نی دارایی بۆ كڕینی ویژدانی هه‌ندێك خه‌ڵك, به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان به‌ گڕ و تینه‌وه‌ به‌شداربوون و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانیان تێپه‌ڕاند.

ئێستاش دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌, سه‌رباری تێبینییه‌كان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، چونكه‌ له‌ قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن دڵنیانین و, دڵنیاین ده‌نگه‌كانی پارتیمان زیاتره‌ له‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌ و، ئه‌م كه‌م و زیادكردنه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ حساباتی سیاسییه‌وه‌.

جه‌ماوه‌ری حۆشەویستی كوردستان

سه‌رباری تانه‌ و تێبینییه‌كانمان, وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دیالۆك و ڕاگۆڕینه‌وه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كانی پارێزگاكان, له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ سیاسییه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی،كه‌ پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌ و, دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان به‌بێ جیاوازی

مه‌حمود محەممەد
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٠٢٣/١٢/٢٩

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *