نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ئامێرێکی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینده‌کرێت

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت ئامێرێکی سیتی سکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینده‌کرێت

به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئامێرێکی سیتی سکان  بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دابینده‌كرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامێرێکی سی تی سکان بە بڕی(1،200،000،000 یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار)، بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان لە قەزاكه‌ دابین ده‌كرێت.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، دابینكردنی ئه‌م ئامێره‌ش کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ هاولاتییانی سنووره‌كه‌ کە چیتر پێویستیان به‌وه‌ نابێت  سەردانی شاری سۆران بكه‌ن بۆ گرتنی وێنەی تیشکی تەنوری .

بەپەلە

حکوومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %50ی قەرزی میدیاکانی دەرکرد

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی (%50) لەو قەرزانەی لەسەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *