نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بە فەرمانی مەسرور بارزانی ژمارەیەک ناحیەی تازە هێنرانە کایەوە

بە فەرمانی مەسرور بارزانی ژمارەیەک ناحیەی تازە هێنرانە کایەوە

لەمبارەیەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: “لە چوارچێوەی گرنگی دانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فراوانکردنی ناوچە ئیداریەکان و هێنانەکایەی ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگای هەولێر هێنرانە کایەوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە کە چوار ناحیە تازەکە بریتین لە:

1- هێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
2- هێنانە کایەی ناحیەی بەستۆڕە و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
3- هێنانە کایەی ناحیەی بناری سەفین و لکاندنی بە قەزای پیرمام.
4- هێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە ناوەندەکەی گوندی بێستانە دەبێت و ترازاندنی لە قەزای دەشتی هەولێر.

روونیشکراوەتەوە کە هەر لە چوارچێوەی ئەم فەرمانەدا ژمارەیەک ناحیە و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری کراوە کە پێشتر لە سنووری قەزاو ناحیەی دیکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- ترازاندنی ناحیەی دارەشەکران و بە تەواوی گوندەکانیەوە لە سنووری قەزای خەبات و لکاندنیان بە قەزای پیرمام.

2- ترازاندنی گوندەکانی(شیوەپیران،ڕەسول بچکۆل) لە ناحیەی شۆڕش سەربە قەزای کۆیە و لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە.

3- ترازاندنی گوندەکانی(کانی بزرە،ڕولکە،هەیتە کوژە، شاقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چالەگردەرە، ئازیانە، قەشقە، خوڕخوڕ، دووشیوان، پەلکانە لە قەزای قوشتەپە، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.

4- ترازاندنی گوندەکانی(بێستانەی گەورە، سەرمەزرا، بێستانەی بچوک، ئۆمەرە سۆر) لە قەزای دەشتی هەولێر، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری راشی گەیاندووە: “فەرمانەکە لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە بریتییە لە ڕێکەوتی

 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *