سەرەتا / کوردستان / به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر سێ بابه‌تی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه

به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی. ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر سێ بابه‌تی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات و تیایدا چەند بابەتێک تاووتوێ دەكرێن.
بڕگەیەكی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی فریاگوزاریی شارستانی و لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ڕووداوی ئـــاگرکەوتنەوە لە باڵەخـــانەكەی ئیـــدارەی ســەربەخۆی ســـۆران كە لە 8ـی ئەم مانگەدا ڕووی دا و بـــووە هـــۆی گیانلەدەستدانی 14 کەس و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
لە بڕگەیەكی تری كۆبوونەوەكەدا، بڕیاری كۆتایی لەسەر ڕاپۆرتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستنەڕووی ڕاسپاردە و چارەسەرەکان دەدرێت، کە لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا خرابووە ڕوو و بڕیاردان لەسەر ڕاپۆرتەکە بۆ کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە دواخرابوو.
دوابڕگەی كۆبوونەوەكە، تاووتوێكردنی ڕاپۆرتێکی وەزیری كارەبای هەرێم دەبێت لەبارەی ڕەوشی كارەبا و گرفتی کوژانەوەی گشـتیی سیستمی کارەبا و هەوڵی وەزارەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گەڕانەوەی كارەبا. هەر پەیوەست بەو پرسە بەرنامەی پریپەید و نرخەكەی تاووتوێ دەكرێت.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *