نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەرۆک بارزانی لەبارەی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سۆران پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبیستنی هەواڵی ناخهەژێنی ئاگركەوتنەوە لە باڵاخانەیەكی نیشتەجێبوون لە شاری سۆران زۆر خەمبار بووم، كە بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژمارەیەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادەکانیان ببەخشێت و شیفای خێراش بە برینداران بدات.
انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
8ی کانوونی یەکەمی 2023

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *