نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: پابەندبوونی حکوومەت بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە

مه‌سرور بارزانی: پابەندبوونی حکوومەت بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە

ئەمڕۆ شەممە 25/11/2023، کە هاوکاتە لەگەڵ لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانەوە دووپات کردەوە.

مەسرور بارزانی دەڵێت: ”لە ڕۆژى جيهانيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تاندا، پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بەگشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بەتایبەتی، دووپات دەکەینەوە.”

جەخت لەوەش دەکاتەوە: ”حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە کارکردن لەپێناو بنبڕکردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان لەناو حکوومەت و جێبەجێکردنی یاساکان و کاراترکردنی ڕۆڵی دادگاکان و دەستگیرکردن و بەسزاگەیاندنی تاوانباران.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *