نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسايشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خاوەنی چەند کەناڵێکی بەدڕەوشتین راگه‌یاند 

ئاسايشی هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خاوەنی چەند کەناڵێکی بەدڕەوشتین راگه‌یاند 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 22ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌،ماوه‌یەکه‌ چەند کەسانێک دور لە ڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەوخۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشیان لەخەڵک دەکرد، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ).
ئاسایشی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئه‌م دوو كه‌سه‌ کە خاوه‌نی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی تێلیگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS).
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌،  ئه‌و دوو كه‌سه‌ گرتەی ڤیدیۆیی چەندین ئافرەت و پیاویان لایە و لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردووە.
له‌ كۆتاییدا ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەروەها ئه‌م كه‌سانه‌ بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون، داوادەکەین هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەریان هەیە لەڕێگا دادگاوە دەتوانێ سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *