نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە سەنتەری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت

لە سەنتەری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت

بەرپرسێكی ئیداریی شاری هەولێر ئاماژە بە وادەی دابەشكردنی نەوت لەنێو سەنتەری شاری هەولێردا دەكات و دەشڵێت: “ئەو نەوتە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گران كڕدراوە و بە نرخی هەرزان و پاڵپشی دەیداتە هاووڵاتییان.”

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر، راگەیاند: “نه‌وتی ماڵان، كە حكوومەت دابەشی دەكات، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو لە سنووری دارەتوو دابەش دەكرێت و رۆژی 26ی11یش لە سەنتەری شاری هەولێر دابەش دەكرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەگەر بریكارەكان ئامادەباشییان كردبێت و بەرمیلەكانیان ئامادەبێت، لە ماوەیەكی كەمدا لە هەموو سەنتەری شاری هەولێر نەوت دابەش دەكرێت، چونكە نەوتی پێویست ئامادەیە.”

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *