نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌‌ جێبه‌جێ كراوه‌، ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وان ڕێز له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرن

مه‌سرور بارزانی: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌‌ جێبه‌جێ كراوه‌، ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وان ڕێز له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرن

مه‌سرور بارزانی، دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی 19ـه‌مین فێستیڤاڵی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: لەبارەی كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ئێمە كۆبوونەوەیەكی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی كە لە هەمان كاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانیشە. ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستان بووە لە ڕووی كاری تەكنیكی یاخود یاسایی، هەرچی ئەركی سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە جێبەجێ كراوە، هەمووشمان لەگەڵیان باس كرد. دەمێنێتەوە سەر ئەوەی كە مافەكانی خەڵكی كوردستان وەكوو خۆی كە لە دەستووردا هاتووە، ئەوانیش ڕێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بكەن.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند: قسەی زۆر كرا سەبارەت بەوەی كە هەرێم ئەركی چیە و مافی چیە، داواكارییەكانی ئێمەش لە حكوومەتی فیدڕاڵی بۆ ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێم و بە تایبەتی دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە ماوەی چەند مانگێكە مووچەكانیان دواكەوتووە. بەڵام هۆكارەكەی حكوومەتی بەغدا بووە، داوامان كرد كە ئەم كێشانە كۆتاییان پێ بێ و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش وەكوو هەموو خەڵكی تری عێراق بە مافەكانی خۆیان شاد بن و ئەو شایستانەی خۆیان كە هەیانە چیتر دوانەكەوێ.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش: لە قسەكردندا گەیشتین بە زۆر تێگەیشتنی باش و ئەوان گوتیان دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر پێشنیارەكان بدەین، من ئومێدم زۆرە ئیشەڵا بە ئەنجامێكی باش وەڵامی باشیش بۆ خەڵك دەبێت.
هەر لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش قسەمان كرد، بەڵێ ئەگەر هەیە بەڵام دەبێ مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور رەچاو بكرێت.
من لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵیش قسەم كردووە لەسەر ئەمە (بابەتی ناردنی ٧٠٠ ملیارەكە) جگە لە ناردنی نامەش، ئێمە كاتی خۆی داوای شەش مانگمان كرد كە ئەو بڕە پارەیەی ئەو شەش مانگەی لەمساڵدا ماوە بۆ خەڵك دابین بكەین، ئەوان بە سێ مانگ بڕیاریان دا، رەقەمەكەش ئێمە داوای ٨٠٠ ملیارمان كرد، ئەوان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٧٠٠ ملیاریان بڕیار لەسەر داوە. بۆ سێ مانگی تر ئەوان گوتوویانە دەبێ لە مانگی ١٢ جارێكی تر حیسابات تەسفیە بكرێت بۆ ئەوەی بزاندرێ چی ماوە دابینی بكەن. ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەبین ئەوانیش بەڵێنەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *