نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی: حه‌زم له‌ هونه‌ره و زۆرم پێ خۆش بوو سه‌ردانی فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بكه‌م

مه‌سرور بارزانی: حه‌زم له‌ هونه‌ره و زۆرم پێ خۆش بوو سه‌ردانی فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بكه‌م

ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێری کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ”حه‌زم له‌ هونه‌ره،‌ به‌تایبه‌تی شێوه‌كاری، بۆیه‌ زۆرم پێ خۆش بووسه‌ردانی فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بكه‌م.”

سەرۆکی حکوومەت لە لێدوانەکەیدا ئامەژەی بەوە دا: ”من خۆم حەزم لە هونەرە، بەتایبەتی هونەری شێوەكاری، بۆیە زۆر پێم خۆش بوو بێم سەردان بكەم و بزانم ئەمەی كە لێرە كراوە، كاری گەنجانی خۆمانە كە لە قۆناغی جیاوازی كاری خۆیاندا شتی زۆر جوانیان كردووە، ئومێدم زۆر پێیانە كە دەتوانن ببن بە هونەرمەندی زۆر گەورە لە دواڕۆژدا ئینشائەڵا. ئەوەی ئێمەش پێمان بكرێ بۆ یارمەتیدانیان، چ لێرە چ لەو شوێنانەی تر كە كاری هونەرە جوانەكانی تێدا دەكرێت، لە هەموو شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان، بتوانین زیاتر یارمەتییان بدەین. هاتنیشم بۆ دەربڕینی پشتگیریی خۆم بووە كە بزانن ئێمە گرنگی بەم هونەرە دەدەین. كاری هونەری لە كولتووری هەر وڵاتێكدا نیشانەی مێژوو و كولتووری ئەو وڵات و نەتەوانەیە كە دەتوانن بە كاری هونەری پێشانی دنیای بدەن.”

مەسرور بارزانی دەربارەی کووبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق گوتی: ”لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق، ئێمە كۆبوونەوەیەكی باشمان هەبوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقی كە لە هەمان كاتدا جێگری سەرۆك وەزیرانیشە. ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لە ڕووی كاری تەكنیكی، یاخود یاسایی، هەرچی ئەركی لەسەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە جێبەجێ كراوە، هەمووشمان لەگەڵیان باس كرد. دەمێنێتەوە سەر ئەوەی كە مافەكانی خەڵكی كوردستان وەكوو خۆی كە لە دەستووردا هاتووە، ئەوانیش ڕێز لەو مافانە بگرن و جێبەجێیان بكەن.”

سەرۆکی حکوومەت ڕوونیشی کردەوە: ”قسەی زۆر كرا سەبارەت بەوەی كە هەرێم ئەركی چییە و مافی چییە، داواكارییەكانی ئێمەش لە حكوومەتی فیدراڵی بۆ ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەكانی هەرێم و بەتایبەتی دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە ماوەی چەند مانگێكە مووچەكانیان دوا كەوتووە. بەڵام هۆكارەكەی حكوومەتی بەغدا بووە، داوامان كرد كە ئەم كێشانە كۆتاییان پێ بێ و خەڵكی هەرێمی كوردستانیش وەكوو هەموو خەڵكی تری عێراق بە مافەكانی خۆیان شاد بن و ئەو شایستانەی خۆیان كە هەیانە چیی تر دوا نەكەوێ. لە قسەكردندا گەیشتین بە زۆر تێگەیشتنی باش و ئەوان گوتیان دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی دوابڕیار لەسەر پێشنیارەكان بدەین، من ئومێدم زۆرە ئیشەڵا ئەنجامێكی باش و وەڵامی باشیش بۆ خەڵك دەبێت.”

ڕایشێگەیاند: ”لەسەر بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش قسەمان كرد، بەڵێ ئەگەر هەیە، بەڵام دەبێ مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور ڕەچاو بكرێت.”

مەسرور بارزانی ئەوەیشی باس کرد: من لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵییش قسەم كردووە لەسەر ئەمە (بابەتی ناردنی ٧٠٠ ملیارەكە) جگە لە ناردنی نامەش، ئێمە كاتی خۆی داوای شەش مانگمان كرد كە ئەو بڕە پارەیەی ئەو شەش مانگەی لەمساڵدا ماوە بۆ خەڵك دابین بكەین، ئەوان بە سێ مانگ بڕیاریان دا، ڕەقەمەكەش ئێمە داوای ٨٠٠ ملیارمان كرد، ئەوان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ٧٠٠ ملیاریان بڕیار لەسەر داوە. بۆ سێ مانگی تر ئەوان گوتوویانە دەبێ لە مانگی ١٢ جارێكی تر حیسابات تەسفیە بكرێت بۆ ئەوەی بزاندرێ چی ماوە دابینی بكەن. ئیتر ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەبین ئەوانیش بەڵێنەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.”

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *