نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بارستە هەوایەكی سارد بەڕێوەیەو بارانی بەخوڕیش دەبارێ

بارستە هەوایەكی سارد بەڕێوەیەو بارانی بەخوڕیش دەبارێ

هەروەها گوتی: درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی توركیا كە كاریگەرییەكەی لە درەنگانی شەوی سێشەممە دەست پێدەكات بۆ ڕۆژی چوارشەممە كاریگەری زیاد دەبێت و باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەكەمان دەبارێت و هەورە تریشقەش لەكاتی باران دەبێت پلەكانی گەرما بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەكانیش ئاستی دابەزینی پلەكانی گەرما زیاتردەبێت .
گوتیشی: كاریگەری ئەم شەپۆڵە بە دووقۆناغ دەبێت قۆناغی یەكەم تا ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت، پاشان لە ڕۆژی هەینی لە كاتی نەگۆڕانی كەشەكە قۆناغی دووەم دەست پێدەكات، پێشبینی دابارین لەم قۆناغە زیاتر دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا،لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی شەپۆڵی دووەم پێشبینی لەسەر ئاست و كاریگەری ئەم شەپۆڵە بڵاودەكەینەوە

لەلایەكی دیكەوە سادق عەتییە، شارەزای كەشناسی عێراق رایگەیاند: بارستە هەوایەكی سارد  بەڕێوەیەو كە كاریگەرییەكانی ئەمشەو و سبەی دووشەممە دەركەوێ ، بارانبارینیش لە ناوچەكانی نەینەوا و ئەنبار و هەندێك ناوچەی جیاوازی شارەكانی باكوور دەستپێدەكات.
هەروەها گوتی: دواتر كاریگەرییەكەی لە كاتژمێرەكانی ڕۆژ و ئێوارەی سێشەممەدا بەرەو شارەكانی دیكە بڵاودەبێتەوە و بە چڕی جیاواز كاریگەرییان لەسەر دەبێت.
گوتیشی: بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەكان، لەماوەی لوتكەی كاریگەرییەكانی دۆخەكە (ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە)، پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ لەماوەیەكدا دەكرێت كە ناوچەكانی باشووری وڵات و ناوەڕاست و ناوەڕاستی فورات دەگرێتەوە.
هەروەها پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێكی كەمی سارد و كەشوهەوای زستانە و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەتایبەت لەكاتەكانی شەودا رووبدات.دواتر لە كۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێكی جەمسەری ساردتر دێت.لە كاتی لوتكەی كاریگەرییەكەشدا ئەگەری هەورە بروسكە و بای بەهێز هەیە.

بەپەلە

سەرۆك بارزانی: بۆ پاراستنی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتییەكان، ئەوەی لەدەستمان بێت دەیكەین

له‌ یادی ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى 1991، سه‌رۆك بارزانی،  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ى 3ى 2026 په‌یامێكی گرنگی بڵاوكرده‌وه‌ و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *