نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: نابێت بەبێ رەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێک بگوازرێتەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: نابێت بەبێ رەزامەندیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێک بگوازرێتەوە

 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند كە تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە، ئاماژەشی بەوە کرد كە نابێت بەبێ رەزامەندیی ئەوان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هیچ شوێنێک لە ناوخۆ و دەرەوە بگوازرێتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەنگۆی تەواوكردنی راكێشانی بۆرییەكی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، ئاماژەی بەوە کردووە: “بەپێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز بەهیچ شێوەیەك كۆمپانیاكە بۆی نییە بەبێ رەزامەندیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گاز لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ هیچ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئەوەشی راگەیاندووە كە تا ئێستا بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین نەكراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە كە ئەو بۆرییەی لە راگەیاندنەكاندا باس کراوە، لە ساڵانی هەشتاكانەوە هەبووە و كۆمپانیای داناگاز پێشتر بۆ بابەتی گواستنەوەی كوندینسیت بەكاری هێناوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان باسی لەوەش کردووە، لە كۆبوونەوەی رۆژی (2ـی تشرینی یەکەمی 2023) بە فەرمی بە كۆمپانیای داناگازمان راگەیاندووە كە نابێت بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گازی کێڵگەکانی هەرێم بۆ هێچ شوێنێک چ لە ناوخۆ یان دەرەوە بگوازێتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *