
وردەکارى لە کۆمێنتە
له سه‌روبه‌ندی په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا، فراكسیۆنی یه‌كێتی زۆرترین موزایه‌ده و چه‌واشه‌كارییان كرد و به جۆش و خرۆشه‌وه باسیان له‌وه كرد كه بڕگه‌ی پارێزگای ناڕازییان له یاساكه جێگیر كردووه، كه به‌هۆیه‌وه به‌غدا ده‌توانێت له كاتی بوونی كێشه‌دا، مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی ره‌وانه بكات.
ئه‌مه‌یش خه‌ڵه‌تاندنی فراكسیۆنی یه‌كێتی بوو تا لایه‌نه‌كانی تری عێراقی ئه‌وه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیان بوو كردیان، دواتریش پارێزگای ناڕازی هیچ جێیه‌كی نه‌گرت و فراكسیۆنی یه‌كێتیش جگه له موزایه‌ده و خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ندێ مه‌رامی خۆیان، هیچی تریان به‌ده‌ست نه‌هێنا.