نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی رەوتی غەدی سووریا، جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به‌ رێگەی گفتوگۆ و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا کردەوە.

رۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی رەوتی (الغد)ی سووری کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به‌ ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستیی تەبایی و ئاشتی نێوان گەلان و بەتایبەتی کورد و هۆزە عەرەبەکان کرایەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *