نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە

راگەیەندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەززە

ئەمشەو پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند ‎حکوومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەززە، ئیدانە دەکات کە بە هۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بوونەتە قوربانی و قوربانییەکانیش زۆربەیان ژن و منداڵن.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ: “‎دووپاتی دەکەینەوە جەنگ و هێرشی سەربازی چارەسەر نییە بۆ کێشەکان و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی خەلکی سڤیل و بێ تاوان لە مەترسییەکان.”

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *