
وردەکاری لە کۆمێنتە
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر ڕۆژنامەنووسی یەکێتیی، له نووسینێكدا باسی له‌وه كردووه، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاشته‌واییه‌وه سه‌ردانیان كراوه، گوتوویانه ده‌بوو ئه‌و گفتوگۆ و هه‌وڵی ئاشته‌واییه به‌ر له كۆنگره
بوایه نه‌ك دوای كۆنگره.
لیژنه‌ی ئاشته‌وایی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له ماوه‌ی رابردوو سه‌ردانی چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتی كردووه كه پێشتر پۆستیان هه‌بووه و ئێسته له ده‌ره‌وه‌ن.
سه‌رتیپ نووسیویه‌تی، هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌ی كراون ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه، یا وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان كردوون زۆر له یه‌كتره‌وه نزیك بوون، ئه‌وان نایانه‌وێ به‌شداربن له‌م بارودۆخه نوێیه‌ی یه‌كێتیی له دوای كۆنگره و ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌م قۆناغه‌دا پشوو بده‌ن، به‌رپرسیارێتی و لێكه‌وته‌ی دوای كۆنگره جێده‌هێڵن بۆ بڕیاربه‌ده‌ستانی ئێسته.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە