نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دەدات

مەسرور بارزانی بڕیارێک لە بەرژەوەندی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دەدات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی سێ یەكەمە دانەمەزراوەكانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون”.

پێشەوا هەورامی دەشڵێت: “ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن سەرۆكوەزیرانەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێ كرا.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *