
بڵند ئیسماعیل ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڕى گەیاند:ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی تاڵە لە مێژووی گەلەكەماندا، لەو رۆژەدا ناپاكیی بەرامبەر خاك، گەل، پێشمەرگە و دواڕۆژی میللەتەكەمان كرا. ئەو ناپاكییە برینێكی زۆر قووڵی لەسەر جەستەی هەر تاكێکی میللەتەکەمان .
دەڵێ: كارەكتەرەكانی ئەو خیانەتە بە دانپێدانانی خۆیان، دیارن و هەموو خەڵك باش دەیانناسێت، هەموو ناپاكێكیش ڕۆژێك دێت بە سەختی باجی ناپاكییەكەی بدات.
بڵند ئیسماعیل: خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، كە بە دەست لەپشتدانی هێزی نەیاری كورد و بێگانە ئەنجام درا، بووە هۆکاری دروستبوونی بێمتمانەیی، پەرتەوازەیی و دووبەرەكیی قووڵ لەنێو لایەنە سیاسییەكاندا، هەروەها دەستپێكردنی ڕەوشێكی نادیار و مەترسیدار بۆ كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم..
وتى: پارتی وەك پێشڕەوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد، هەمیشە دژی ئەوە بووە كە ناكۆكیی سیاسی لەگەڵ حكوومەتەكان شێوەی ناكۆكیی نەتەوەیی و تایفی وەربگرێت، پێكهاتە و نەتەوە جیاجیاكانی عێراق پێویستە لە كەشی برایەتی و تەباییدا پێكەوە بژین.