نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی لە داتای مووچەخۆران دەکەن

تیمە هاوبەشەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق وردبینی لە داتای مووچەخۆران دەکەن

وەزیری دارایی پێشوازیی لە وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت لەهەماهەنگیی و هاوکاری نێوان وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕۆژی یەکشەممە 8/10/2023، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی کرد لە شاندێکی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان جەختی لە هەماهەنگیی و هاوکاری نێوان وەزارەت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئاماژە بەوە کراوە، وەزیری دارایی خۆشحاڵی خۆی بەو هەماهەنگیی و هاوکارییە دەربڕی کە ماوەی چەند ساڵێکە لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و ئامادەیی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتییەکانی دەربڕی بۆ وردبینیی و بەدواداچوونی داتا و زانیارییەکان لە لایەن تیمە هاوبەشەکانی هەردوولا.

وەزارەتی دارایی ڕاشی گەیاندووە: “ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بە مەبەستی جێبەجێکردنی دوایین بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە تایبەتە بە وردبینی لە ژمارە و داتای مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی مووچەکانیان لەهەرێمی کوردستانن و دوای تەواوکردنی کارەکانیان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *