نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به‌درۆده‌خاته‌وه‌

به‌په‌له‌: وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به‌درۆده‌خاته‌وه‌

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بایی زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار خۆراکی بۆ ھاووڵاتییانی ھەژار کڕیووە و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیش دەڵێ، پڕۆسەکە بە شەفافی بەڕێوە دەچێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی دابەشکردنی ئەو ھاوکارییەن بەسەر ھاووڵاتییاندا.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیاند: “دوای کڕینی خۆراکێکی زۆر لەلایەن بۆردی خۆراک کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە لەلایەن تیمەکانی حکوومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە دەست بە دابەشکردنی کراوە و پڕۆسەکە بەردەوامە.”
پەیوەست بەو لێدوانانەی باس لە ھەبوونی گەندەڵی دەکەن لە پڕۆسەی خۆراکی حکوومەتدا وەزیری بازرگانی دەڵێت: “بە ھیچ شێوەیەک گەندەڵیی تێدا نەکراوە و پڕۆسەکە زۆر بە شەفافی بەڕێوە دەچێت، وەڵامی ئەوکەسانەیش دەدەینەوە کە ئەو پڕۆپاگەندەیە بڵاو دەکەنەوە.”
لەبارەی بەردەوامبوونی پڕۆسەکەوە، کەمال موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “پڕۆسەکە تەنیا بۆ یەک جارە و مانگانەیە، چونکە پێشتر ئەو پارەی ھاوکارییە بۆ حکوومەت ھاتووە و بەشێکی بۆ دابینکردنی خۆراک خەرج کراوە و بەسەر ئەو خەڵکەدا دابەش دەکرێت کە ھەژارن، یان پێویستیان بە ھاوکارییە.”

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *