
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرکەوتووانی ڕووداوەکەی حەمدانییەی لە نەخۆشخانەی ئيمێرجێنسى هەولێر بەسەرکردەوە، پاشان بەشداری لە پرسەی قوربانییانی کارەساتەکە کرد هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکانیان گەیاند.
ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 30ـی 09ـی 2023 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، سەردانی نهخۆشخانهى ئيمێرجێنسى له شاری ههولێر کرد و بەرکەوتووانی ڕووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ـی بهسهركردهوه و له دۆخى تەندروستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
سهرۆكی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی ههموو پشتگيرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دووپات كردهوه.هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە، دەستبەجێ بەهانای لێقەوماوانەوە چوون.
پاشان سەرۆکی حکوومەت لە قەزای عەنکاوە، بەشداری لە پرسە و ماتەمینی قوربانییانی کارەساتەکە کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیان گەیاند.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە