نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پێشه‌وا هه‌ورامانی نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌خاته‌ڕوو

پێشه‌وا هه‌ورامانی نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌خاته‌ڕوو

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی گوت: چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *