نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *