نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی دوو داواكاریی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد

مەسرور بارزانی دوو داواكاریی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد

ئەمڕۆ دووشەممە 28/8/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوو داواكاریی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد، ڕەزامەندیی لەسەر قیرتاوكردنی ڕێگای 12 ئیمام لە شارۆچكەی كفری دا، كە تێچووەكەی 6 ملیار و 21 ملیۆن و 550 هەزار دینارە.

لە هەمان كاتدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندیی لەسەر قیرتاوكردنی ڕێگای دێلێژە – سەنگاو دا، كە بڕی تێچووی قیرتاوكردنەكە، یەك ملیار دینارە.

لە ماوەكانی ڕابردوودا، بەشێكی خەڵكی شارۆچكەی كفریی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گرد بوونەوە و چەند داواكارییەكیان خستە ڕوو، دەمودەست مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی بەدواداچوونی بۆ لێكۆڵینەوە لە داخوازییەكانی خەڵكی كفری پێك هێنا و چەندین داواكاریی خەڵكی شارۆچكەكەی جێبەجێ كرد، لە چوارچێوەی داواكارییەكانی خەڵكی كفری، ئەمڕۆش سەرۆكی حكوومەت ئەم دوو داواكارییەی دیكەی خەڵكی كفریی جێبەجێ كرد.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *